بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لە زستانی 2018 و بە هاوڕێیەتی تیرۆرسیتەکانی سوپای ئازادی سووریا هەوڵی داگیرکردنی ناوچەی کوردنشینی عەفرینی دا و دواتریش گرێسپی و سەرێکانیشی داگیر کرد.
دامەزراوەی دادپەروەری و ڕاستی بۆ سووریا لە ڕاپۆرتێکی چڕوپڕدا ئاماژەی داوەتە سەر لێکەوتە نەرێنییەکانی داگیرکردنی ئەو ناوچە کوردنشینە لەلایەن تورکیاوە. لە لێکەوتە نەرێنییەکانی عەفرین لەناوبردنی هەموو نیشانە کوردییەکانی ئەو ناوچە و جێگرەوە تورکیەکانی ڕاگەیێندراوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، هەموو شوێنە گشتی و مێژووییەکان ئێستا ناوێکی تریان لەسەر نراوە، لەوانە گۆڕەپانەکان، چوارڕێیان و شەقام و باڵەخانەکان یان ناوی تورکی یان ناوێکی جگە لە کوردییەکان لەسەرە.
ئەو دامەزراوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ئەو ناوچەیە کوردەکان هیچ پێگەیەکیان نییە و هەر بۆیە سەدان هەزار کەس ناچار بە هەڵاتن لە ئەو ناوچە بوون.
Your Comment